رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ
لویس ساكۆ: له هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌كه‌ین
لویس ساكۆ، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له عێراق و جیهان، له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دهۆك، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، له ماوه‌ی رابردوودا پێشنیارم بۆ حكومه‌تی عێراق كرد، وه‌زاره‌تێك زیاد بكه‌ن تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان بۆ بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، هه‌روه‌كو چۆن له شوێنی تر ئه‌مه هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له عێراق كه‌س بیری لێ نه‌كرده‌وه.
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئایینه، هه‌موویان خاوه‌نی شارستانیه‌تن، ده‌كرێ ئه‌م فره‌چه‌شنه ببێته نموونه‌ییه‌كی باش بۆ پاراستنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، پێكه‌وه‌ژیانێك هه‌مووان تێدا هه‌ست به سه‌قامگیری بكه‌ن، هه‌روه‌كو ئێستا ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و ده‌بێ عێراقیش وای لێ بێت.
Facebook Comments Box