جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە

کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی ڕایگەیاند کە وێرای ئەوەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بەڵام فەڵەستینییەک لە کەمپی مەغازی ناوەڕستی کەرتی غەززە بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراوە.

کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سێیەم ڕۆژی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ، دوو جووتیاری فەڵەستینی لە ڕۆژھەڵاتی کەمپی مەغازی، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەیان لێ کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، یەکێک لە جووتیارەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەش برینداربووە.

تا ئێستا ئیسرائیل ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لێکتێگەیشتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە ڕاگەیاندرا، چووە واری جێبەجێکردنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button