مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجی چاکردنی دۆخی سلێمانی خستووەتە بەردەم بافڵ تاڵەبانی بۆ رێککەوتن لەگەل یەکێتی.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتووە، لەو گفتوگۆیانەی لەماوەی رابردوو لە نێوان بەرپرسانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانیان بەڕێوە چووە، باس لە خراپی دۆخی سلێمانی لەرووی ئیداری و ئەمنی کراوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، مەسرور بارزانی جەختیکردووەتەوە، کە حکومەت دەسەڵاتی لە سنووری سلێمانی کەم بووە، چ لە رووی ئەمنی ، چ لەرووی ئیداری، بۆیە دەبێت کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت و چارەسەری کێشەکان بکرێت.
مەسرور بارزانی چاکردنی ئەو دۆخەی کردووەتە مەرج بۆ چارەسەری کێشەکان و رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی، مەرجەکەشی بە فەرمی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی تاوتوێکردووە.
Facebook Comments Box