کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی ئاسنی ڤان ستیل لە هەولێر دەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 11/28 کاتژمێر 10:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکاتەوە.

ڤان ستیل، گەورەترین کارگەی ئاسن و شیشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لە لایەن گرووپی گەلیاوە جێبەجێ دەکرێت له ‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووە.

لە پڕۆژەکەدا 95%ی هه‌لی كار بۆ كرێكاری ناوخۆییه‌، پێداویستی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ زیاده‌وه‌ دابین ده‌كات.

کارگەکە دەبێتە ژێرخانێکی پتەو بۆ هەرێمی کوردستان، پێداویستی کەرستەکانی بیناسازی بۆ کوردستان و عێراق بەزیادەوە دابین دەکات.

کارگەکە بە ستاندارێکی جیهانی، سیستەم و ئامێرەکانی بۆ دانراوە و سەرجەم بەشەکانی بە نوێترین تەکنەلۆژیا به‌یەكه‌وه‌ بەستراونەتەوە، کارگەکە تایبەتمەندییەکانی ناوازەن و بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارگەیەکی ئاسن لە کوردستان هەبێت، کە پشت بە سیکرابی ناوخۆ و کەرستەی خاوی دەرەوە دەبەستێت، کارگە دۆستی ژینگەیە و چەندین تایبەتمەندی دیکەشی هەیە.

پێشتر سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە رایانگەیاندبوو، بە کردنەوەی کارگەی ڤان ستیل، زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەخۆ و ناراستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button