رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە بەغدا و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی مەسعود بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیانهەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button