کوردستانگرنگ

شێخی تیکتۆک دەستگیر کرا

ئەمرۆ چوارشەممە 29/11/2023 پۆلیسی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا دەستگیر کردنی (شیخ بەرەکات)ی ڕاگەیاند.

ئەمەش دەقی بڵاوکراوەکەیە

دوای لایڤ کردن و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە لایەن کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی ( شیخ بەرەکات ) ناوی رەسەنی خۆی ( ک . س . خ ) کە بە شێخی تیک تۆک ناسرابوو کە پێچەوانەی ئاداب و نەریتی گشتی بوو کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگای کوردی لێکەوتەوە بۆیە ئەندامی داواکاری گشتی هەستا بە جولاندنی سکاڵایەک لە دژی ناوبراو وە بنکەی پۆلیسی چۆمان یش نمایشی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی چۆمان ی کرد بەڕێز دادوەر بریاردا بە دەستگیرکردنی ناوبراو دوای دەست نیشانکردنی شوێنی دانیشتنی مەفرەزەی بنکە بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە دەرچوون بە مەبەستی دەستگیرکردنی سەرئەنجام دەستگیر کرا وە ناوبراو دانی نا بە تاوانەکەی و لە ئێستادا ڕاگیراوە بەپێی ماددەی۲ لە خراب بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی …

تكایە لەهەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ – ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب …
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران …

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button