کوردستانگرنگ

پێشەوا هەورامی: حكومه‌تی عێراق ئامادە نییە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات

درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە 29/11/2023 گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، کە ئەمەش ده‌قی پەیامه‌كه‌ی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

‎ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەو داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مامۆستایان خەرجبکات.

‎ئێمە بەتەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین بەڵام جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە موچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە موچەی مامۆستایان و هەموو موچەخۆرانی کوردستانی ڕاگرتووەو بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادە نیە موچەو بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات.

داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین ڕوی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتایی هێنان بەو نا دادپەروەریە بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووەو پابەندی ڕێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەمەمان لە لایەنی بەرانبەر بەدینەکردووە.

هەتا داهاتەکانیش لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای وشککردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەلایەن بەغداوە کێشە بو موچەخۆران دروستکراوە.

‎بەڕێز حەکیم وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی چاکە خوازی گێڕاوە، هیوادارین لەم پرسەشدا داوا لەسەرجەم لایەنەکانی عێراق بکات چاوپۆشی نەکەن لەو زوڵمەی کە دەرحەق بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button