زیاتر لە 3 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پلادانانی عێراق، ساڵی رابردوو بە هۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ سێ هەزار و 73 كەس گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەم ساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە عێراق 6.8% زیادیکردووە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی ئاب زیاتر لە چوار هەزار رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، رۆژانەش نزیكەی 12 هەزار و 900 سەرپێچی هاتووچۆ لە عێراقدا تۆماركراون.
عەبدول زەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئێستا نزیكەی حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێلی تۆماركراو بە هەموو جۆرەكانیەوە هەن، ئەمەش وێڕای ماتۆڕسكیل و توك توك، كە ژمارەیان لەنێوان 250 – 300 هەزارە، فەرمانگەكانی دەوڵەتیش نزیكەی 300 هەزار ئۆتۆمبێلی تۆماركراویان هەیە. لەو حەوت ملیۆنە، نزیكەی چوار ملیۆن ئۆتۆمبێل لە شەقامەكانی بەغدا هاتووچۆ دەكەن”.