وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە رۆژی جیھانی ئایدزدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە:
لە ھەرێم لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردندا لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو، 598 ھەزار تێستی پشکنینی خوێن بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجام دراوە.
لە دەرەنجامی پشکنینەکاندا، 72 حاڵەتی نوێ دەستنیشانکراوە کە بەشی ھەرە زۆریان ھاووڵاتییانی بیانی و ھاووڵاتییانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن و کاری پێویست بەرامبەریان ئەنجامدراوە.
لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە وڵاتانی جیھان، کەمترین تووشبووی ئەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە بە ھۆکاری سەرەکی پابەندبوون بە بەھا کۆمەڵایەتی و کەلتوری و ئاینی و پتەوی بەرنامەکانی پەتازانی لە ھەرێمی کوردستان.
Facebook Comments Box