کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیر و سەرکردەکانی ئیمارات کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی ، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی و خەڵکی ئیمارات کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کرد.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، ئاماژەی بە پەیوەندی تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد و جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد وەک نموونەیەکی گەش و درەوشاوە لە عێراق و ناوچەکەدا.

دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button