
ئەمرۆ دووشەممە 4/12/2023 پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: “له‌سه‌ر راسپارده‌یی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماری هه‌ولێر ده‌گیرێته به‌ر”
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پارێزگای هەولێرە:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 4_12_2023 به سه‌رپه‌رشتی به‌رێزان ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌رێوه چوو…
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راسپارده‌یی رێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ به دواداچوون و دواین هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو له ناوچه‌ی تیمار گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، هه‌موو ئه‌و ئالیه‌تانه قسه‌و باسی له باره‌وه كرا كه په‌یوه‌ندیان به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و ئاو و هێنانه ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار هه‌یه …
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وردی گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی گرنگیدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و هاندانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی به‌جۆرێك له چوارچێوه‌یی رێگه‌پێدراوو یاسایی دابێت .
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار، باس له ناوچه‌ی دیكه كرا كه بۆ ئاینده ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه” به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر ده‌بێته خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی پیشه‌سازیش له‌و رێگه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
شایه‌نی باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌یی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێرو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری پیشه‌سازی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی پارێزگای هه‌ولێر به‌شداربوون .
ناوچەى پیشەسازى “تیمار” لەسەر رووبەرى (3678) سێ هەزار و شەش سەد و حەفتا و هەشت دونم زەوى دروست كراوه و یەکێکە لە ناوچە پیشەسازییە گەورەکانى ناوچەکە و چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و کارگەى پیشەسازیی گەورە و مامناوەند لەخۆدەگرێت و هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار. هه‌روه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه.