کوردستانگرنگ

ڤیدیۆ… باندێکی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن

ئەمرۆ دووشەممە 4/12/2023 ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەستگیر کردنی باندێکی سێ کەسی ڕاگەیاند کە کاری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەریان دەکرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش:

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە باندێکی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر بکرد کەلە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێکهاتون و خەڵکی وڵاتی سوریان، بەناوەکانی (س ، ن ، م)و ( ر ، ع ، أ) و (س ،ع ، ب) و (م ، خ ، ع)، لەکاتی دەستگیر کردنیان دەستمان گرت بەسەر کەل و پەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری( کریستاڵ و مەریجوانە).
سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکارن لەپێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button