جیهانگرنگ

بەهۆی تەقینەوەی خانوێک چەند پۆلیسێک دەبنە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا خانوویەک تەقییەوە و پۆلیس دەڵێت، چەند کارمەندێکیان بە سووکی بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە، ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و جارێ نازانرێت کەس لە خانووەکەدا بووە یاخود نا.

پۆلیسی ئارلینگتن دەڵێت، هیچ کەسێک نەگەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام چەند کارمەندێکیان بە سووکی بریندار بوون. دەشڵێت، دیار نییە کە چەند کەس لەنێو خانووەکەدا بوون و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

بە گوتەی پۆلیس، چەند کەسێک پەیوەندییان پێیانەوە کردووە و گوتوویانە کەسێک چەکی ئاگرینی پێبووە، کاتێک تیمەکانیان گەیشتوون، دەنگی تەقە هاتووە و خانووەکە تەقیوەتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت کاتێک ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەگاتە ئەو شوێنە، خانووەکە دەتەقێتەوە و ئاگرێکی گەورە بەرزدەبێتەوە، بەڵام هێشتا نازانرێت کە چەند کەس لە خانووەکەدا بوون و پۆلیس هیچ زانیارییەکی ئاشکرا نەکردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button