کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم باج لەسەر ژمارەیەک بەربوومی هاوردە هەڵدەگرێت

وەزارەتی کشتوڵ لەسەرەتای ئەم مانگەوە باج لەسەر پێنج جۆر بەربوومی هاوردە هەڵدەگرێت.

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە سەرەتای ئەم مانگەوە باج لەسەر هاوردەکردنی خەیار، کوولەکە، پیاز، تەماتە و باینجان هەڵگیراوە، ئەمەش بەهۆکاری بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان”.

 وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وتیشی: “هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە کاتێکدایە، لەئێستادا کە وەرزی پایزە زۆرینەیان بەرهەمی ناوخۆی نەماوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ ئەو مەبەستە باجی لەسەر ئەو بەرهەمانە لابرد، بۆ ئەوەی نرخیان بەرز نەبێتەوە، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی باجیان لەسەر لابراوە ئێستا ئامادەکاری بۆ چاندنیان دەکرێت، تاکو بەهاری داهاتوو بەرهەمەکان پێدەگەن”.

دەشڵێت: “ئەوەی ئێستا هەیە لە ناوخۆ ترێ، هەنار، پەتاتە و هەندێک بەرهەمی دیکە پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕدەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا هەرێمی کوردستان چەند بەرهەمێکی دیکەی پێگەیشتوون و زیاترن لە پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، وەک بەرهەمە گەڵا سەوزەکان سڵق، کەلەرم، کاهو، توور، شێلم و قەڕنابیت، لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button