ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023، سامان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌ڵاحەد‌دین بە رایگەیاند، ئه‌مڕۆ ڕه‌زامه‌ندی بۆ دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابییانی زانکۆکە وه‌رگیرا و پاره‌ی پێویستیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر ده‌سته.
سامان عه‌بدوڵڵا دەڵێت، ئه‌م بڕیاره بۆ یه‌ك مانگه و له ماوه‌یه‌كی نزیك ڕه‌زامه‌ندی بۆ دابه‌شكردنی دوو مانگه‌كه‌ی دیکە وه‌رده‌گرن و بەسەر قوتابییانی زانكۆی سەڵاحەددیندا دابەشی دەکەن.
زیاتر لە 25 هەزار قوتابی لە زانکۆی سەڵاحەددین هەن. بە گوتەی گوتەبێژی راگەیاندنی زانکۆکە، پڕۆسەی دابەشکردنی دەرماڵە لەمڕۆوە دەستیپێکردووە و قوتابیانی چەند کۆلیژێک دەرماڵەکەیان وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی پاڵپشتییە داراییەكە بۆ قوتابیانی ناوشار 40 هەزار دینار و بۆ قوتابیانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.
Facebook Comments Box