
شه‌وی ڕابردوو، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، گه‌شتێكی گرنگ به‌هۆی باڵنده‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، كه بڕیار بوو شانده‌كه بۆ به‌شداریی له كۆنفرانسێك بچنه ئیمارات.
بڕیار بوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێک هاتبوون لە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی ئیمارات بکەن بۆ بەشداریكردن لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بزنسی عێراق- بەریتانیا لە دوبەی، بەڵام باڵندەیەک گه‌شته‌كه‌ی لێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ڵێ گه‌شته‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و دواخرا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كه ده‌كه‌ین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی، فڕۆکەکە لە هێڵی فلای دوبەی بووە پێش ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه به ئه‌ندامانی شانده‌كه‌یان گوتووه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌یه و دوادەکەون، بەڵام دواتر گوتوویانە ئەمڕۆ ناتوانن گەشتەکە بکەن و دواخرا.
ڕووداوه‌كه به جۆرێك بووه، کوندەپەپوویهك بەر بەشێکی هەستیاری فڕۆکەکە کەوتووە و بووەتە هۆی وەستانی گەشتەکە.



