رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵدا، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ، پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵی لێکردن و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و نیگەرانی و  خەمگینی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی سڤیل دەربڕی و جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتییانە کردەوە.هەروەها داوایکرد کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و  ڕێزگرتن  لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن . 

لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک کرد و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری کۆمەڵگەی نيودەوڵەتی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button