رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
لە عێراق 35 ترلیۆن دینار بزر دەبێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانتارێكی عێراق، ونبوونی 35 ترليۆن ديناری عێراقی ئاشكرا كرد.
محەمەد نووری پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا بۆ كەناڵێكی عێراقی رای گەیاند كە 35 ترليۆن ديناری عێراقی دیار نەماوە و دەشڵێ قەبارەی ئاودیوكردنی پارەی عێراقی لە نێوان 60-70%یە و دۆخەكە لە دەست دەرچووە و ناتواندرێ كۆنترۆڵ بكرێت.
بە گوتەی پەرلەمانتار محەمەد نووری، 35 ترلیۆن دیناری عێراقی لە ناوخۆی وڵاتەكەدا نەماوە و ئاودیوی دوو وڵاتی دراوسێ كراون.
دەشڵێ بەر لە سێ مانگ، چوار ترليۆن ديناری عێراقی لە جۆری (50) دیناری ئاودیوی وڵاتێك كراوە.
پەرلەمانتارەكە دووپاتی دەكاتەوە كە حزبە دەسەڵاتدارەكانی عێراق و پشك پشكانێی لایەنەكان لەناو دەزگای دارایی عێراقدا وای كردووە ئابووریی عێراق تووشی شكستێكی گەورە بێت.
سەرچاوە: باس نیوز
Facebook Comments Box