رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو مووشەك هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان و هیچ كەسێك بریندارنەبووە.

ئەمرۆ هەینی 8/12/2023 باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كاتژمێر 4:15 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە دوو مووشەك هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان و هیچ كەسێك لە هێرشەكەدا بریندارنەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە و هەڵسەنگاندن بۆ هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەكە دەكەین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button