کوردستانهەواڵ

دوو ئیدارەیی كاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان كردوە بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین ڕایگەیاند ” چارەسەرنەبوونی دوو ئیدارەیی كاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان كردوە بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی، جێی داخە پاش دەیان ساڵ لەناكۆكی نەتوانراوە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ناكۆكیەكان لەنێوان لایەنەكان بدۆزرێتەوە كە هاوڵاتیان نەبنە سوتەمەنی”

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەتی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە میانەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شووڕای پارتکەی لە پارێزگای سلێمانی. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند ” چارەسەرنەبوونی دوو ئیدارەیی كاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان كردوە بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی، جێی داخە پاش دەیان ساڵ لەناكۆكی نەتوانراوە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ ناكۆكیەكان لەنێوان لایەنەكان بدۆزرێتەوە كە هاوڵاتیان نەبنە سوتەمەنی”

بەهائەددین لە هەمان دیداری ئەندامانی پارتەکەی، لە بارەی هەڵبژاردنەکانی حزبەی دووا و وتی ” ئامانجەكان بۆ ئەوە دەچن هەڵبژاردنەكانی هەرێم دوادەخرێت كە ئەوەش جێگەی نیگەارنییە”.

لە درێژەی قسەکانی لە بارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتی ئەوەشی خستە ڕوو:  ” پێویستە بەرپرسانی هەرێم لەپێناو شكۆی هەرێمدا لەڕووی نێودەوڵەتیەوە ڕێگری بكەن لەوەی ئەو دواكەوتنە كاتێكی زۆر نەخایەنێت و لەماوەیەكی كەمدا كاتی ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بكرێت”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button