کوردستانگرنگ

بەهۆی کارەساتەکەی سۆران سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لە رۆژی شەممە 9/12/2023ـەوە سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن.

بەهۆی رووداوەکەی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران، کە لە ئەنجامدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ رۆژ ماتەمینی لە سنوورەکە راگەیاند.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەشداوە “دوای پەیوەندییەکی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی جەنابیان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و چاودێریکردنی دۆخی بریندارانی رووداوەکە”.

دوای رووداوەکەش لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button