
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خولی سێیەمی هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە دەكرێتەوە.
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌راندن، به‌پێی ئه‌ركه‌كانی پێكدێت له: رێكخه‌ری گشتی، سكرتێره‌كانی كاروباری جڤاتی نیشتمانی، فراكسیۆنه‌كان، ژوره‌كان، باژێره‌كان، خه‌ڵك و سه‌رۆكی جڤاتی گشتی.
ئەمەش دەقى راگەیەندراوەکە بزوتنەوەی گۆران:
لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری دوایین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی، کە لە رۆژی (چوارشەممە: ١٥ی ١١ی ٢٠٢٣) سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی سێیەمی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دراوە، بە گوێرەی ڕێکارە دەستورییەکان؛ ڕایدەگەیەنین وەکو یەکەم هەنگاوی دەستپێکی پرۆسەکە، رۆژی (سێشەممە: ١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣) دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە.
ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان
١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣
Facebook Comments Box



