رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

11 پۆلیسی ئێرانی کوژران

به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری لە ئێران 11 پۆلیس كوژران.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس و ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران‌، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، به‌هۆی هێرشێكی “تیرۆریستی” بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ پارێزگای سیستان – بلوشتان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئێران، 11 پۆلیس كوژران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگری پارێزگاری سیستان – بلوشتان عه‌لی ره‌زا مه‌رحه‌ماتی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ له‌ شاری راسك بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامدراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 11 پۆلیس كوژاون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه‌ و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جیهادیش به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ ئه‌م هێرشه‌ له‌ ئه‌ستۆگرت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button