کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم نزیکەی 100 هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین – بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین – بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین – بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەڕین)

‎به‌شداربووی به‌ڕێز به‌ پركردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م فۆرمه‌ به‌ڕاستی و دروستی هەلی دامه‌زاراندنت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە به‌ده‌ست بهێنه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی زانیارییه‌كانت به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌م وكورتی هەلی دامه‌زراندنت له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.

‎تێبینی

‎١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

‎٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپه‌رین بێت (قەزاى ڕانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان)

‎٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.

‎٤. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.

‎٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.

‎٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ئەصڵ عێڕاقی بێت.

‎٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.

‎٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.

‎٩. خوازیار دامەزراو نەببێت و موچەی خانەنشینی و هیچ 

‎دامودەزگایەکى نەبێت

10. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.

11. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:

– پزیشکی ڤێتەرنەری…بەکالۆریۆس (٥)ساڵی : ١٤ کەس

– تەکنیکی / کارەبا…دبلۆم : ١ کەس

– جیۆگرافی…ماستەر : ١ کەس

– زانستی جیۆلۆجی…بەکالۆریۆس : ١ کەس

– رووپێو…دبلۆم : ٥ کەس 

– ژمێریاری…بەکالۆریۆس : ١٠ کەس

– ژمێریاری…دبلۆم : ٤ کەس

– کارگێڕی…دبلۆم : ٢ کەس

– کارگێڕی…بەکالۆریۆس : ٦ کەس

– کشتوکاڵ/باخداری…بەکالۆریۆس : ٤ کەس

– کشتوکاڵ/ بەروبوومی کێڵگەیی : ٢ کەس

– کشتوکاڵ/ پاراستنی رووەک : ٢ کەس

– کشتوکاڵ / پیشەسازی خۆراک : ١ کەس

– کشتوکاڵ/ خاک و ئاو : ١ کەس

– کشتوکاڵ/ دارستان : ٢ کەس

– کشتوکاڵ/ سامانی ئاژەڵ : ١ کەس

– کۆمپیوتەر…دبلۆم : ٦ کەس

– یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری…دبلۆم: ٧ کەس

– یاسا… بەکالۆریۆس : ٨ کەس 

– ئامادەیی پیشەیی…ئامادەیی : ١ کەس

– ئامار…بەکالۆریۆس : ١ کەس

– ئامار…دبلۆم : ٢ کەس

– ئەندازیاری IT…بەکالۆریۆس : ٢ کەس

– ئەندازیاری/ تەلارسازی…بەکالۆریۆس : ١ کەس

– ئەندازیاری/ رووپێوان…بەکالۆریۆس: ٣ کەس 

– ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…ماستەر : ٢ کەس

– ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…بەکالۆریۆس : ٢ کەس

– ئەندازیاری/ شارستانی…بەکالۆریۆس : ١ کەس

– ئەندازیاری/ کارەبا…بەکالۆریۆس : ١ کەس

– ئەندازیاری/ میکانیک…بەکالۆریۆس: ٢ کەس

– 

‎ ١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە

– نمرەی دەرچوون

– ئەزموون

– ساڵی دەرچوون

– زانینی زمانی تر

– لێهاتوویی لە پسپۆریەکەت

– کەس و کاری شەهید ( پلە یەک )

– شوێنی نیشتەجێ

– کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوە

– شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆریەکەت

– باری خێزانی ( خێزاندار یان سەڵت )

لینکی ناو تۆمار کردن تا یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٧ کاتژمێر ٢٢:٠٠ کراوە دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button