کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی ئەیلوول، ئاگرێکی گەورە لە کەمپی هەرشەمی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتەوە، تەنها زیانی ماڵی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئاگرە لە چەند ماڵێکی کەمپی هەرشەمی سەر پارێزگای هەولێر کەوتەوە. لەگەڵ ئەوەی ئاگرکەوتنەوەکە زیانی گیانی نەبوو بەڵام بە هۆی ئاگرەوە شەش ماڵ بەتەواوی سووتان و هیچیان بۆ دەرنەچووە. بە وتەی چەند ئاوارەیەکی نێو کەمپەکە دەڵێن ”پێشتر چەند جارێک کارەبایی نشتیمانی بچڕاوە و گەڕاوەتەوە” بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە یاخود تەقینی غازی ماڵان. لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر، تاکو ئێستا، هۆکاری ئاگرگرتنەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
کەمپی هەرشەم تایبەتە بە ئاوەرەکانی شارۆچکەی “شنگال و موسڵ و دەوروبەی” کە لەدوای هێڕشەکانی ” دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام” ناسراو بە داعش لەو کەمپە گیرساونتەوە.