
ئەمرۆ شەممە 16/12/2023 ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە 85 مۆری ساختەی پێ بووە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار (ع. ی. ع.) دەستگیر کرا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە.
لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە لەژێر ناوی کۆمپانیایەک هەڵسابوو بە ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختە.
هەروەها بەناوی چەندین کۆمپانیای نادیار(وەهمی) تەندەری پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە و چەند تەندەرێکی دیکەشی وەرگرتووە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستگیرا بەسەر (85) مۆری ساختە و جه ند چەکێکی بێ مۆڵەتدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
16/12/2023



