کوردستانگرنگ

وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پەککەوتنی خوێندنی ئەمساڵ ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر تەواوی مافەوە یاسایی و داراییەکانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و فەرمانبەران دەکاتەوە، بەڵام ناکرێت بەهۆی پێنەدانی مووچە، یان دواکەوتنی مووچە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە کوردستاندا پەکی بکەوێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17/12/2023، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە كرد، ئەوان پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەنەوە، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەردەوام لەسەر هێڵن و لە گفتوگۆدا بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ نەبووە تاوەکوو قسەی لەسەر بکرێت.

گوتیشی: “ئەوەی هەیە بریتییە لەو پارە و خەرجییانەی کە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت بە مامۆستایانیشەوە، ناکرێت مامۆستایانی کوردستان ساڵێکی خوێندن بکەنە قوربانیی ئەم بابەتە.”

وەزیری پەروەردە باسی لەوەش كرد: “ئێستا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی خوێندنی 2023 – 2024، لە کۆبوونەوەی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بەڵام تا ئێستا بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە، بەڵکوو لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button