رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

كه‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ به‌غدا بووه‌ و زۆرترینیش له‌ كه‌ركووك

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، كه‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگدان و به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ به‌غدای پایته‌خت بووه‌، زۆرترین ڕێژه‌ش له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك بووه‌.

له‌ به‌غدا رێژه‌ی ده‌نگدانی گشتی جگه‌ له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت، ته‌نیا 10% بووه‌، له‌ كه‌ركووكیش ڕێژه‌ی ده‌نگدان 65% بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی داتا و ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراق 38% بووه‌.

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ پارێزگه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:

كه‌ركووك 65%

نه‌ینه‌وا 55%

دیاله‌ 40%

سه‌ڵاحه‌دین 57%

به‌غدا 10%

كه‌ربه‌لا 38.5%

نه‌جه‌ف 31%

بابل 37.7%

دیوانییه‌ 40.33%

زیقاڕ 29%

واسیت 37%

میسان 27%

به‌سڕه‌ 56%

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button