جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو تێكهەڵچوونانەی لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا لە غەززە ڕوویانداوە، ئەفسەرێك و سەربازێك كوژراون.

سوپای سوپای ئیسرائیل باسی لەوە كرد كە لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا لە كەرتی غەززە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حەماس ،ئەفسەرێك و سەربازێك كوژراون و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەمەش ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكان لە كەرتی غەززە گەیشتە 129 كەس، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو سەربازانەی لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە كوژراون بۆ 460 سەرباز بەرزبووەتەوە.

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بووەتە هۆی كوژرانی نزیكەی 20 هەزار فەلەستینی و برینداربوونی زیاتر لە 52 هەزار كەسی دیكە كە 70%یان ژن و منداڵ بوون، ئەمەش ڕێژەیەكی بێ سنوورە.

سەرچاوە: AA

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button