ئاماری کۆتایی رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری کۆتایی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکە سەدا 41 بووە؛ زۆرترین رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە پارێزگای کەرکووک (سەدا 66) و کەمترینیشی لە پارێزگای بەغدا/ رەسافە (سەدا 21) بووە.
ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەرکی هەڵبژاردنى پارێزگار، چاودێکریکردنى حکومەتى خۆجێیی پارێزگاکانیان و پەسندکردنی پارەى پڕۆژەکانی پارێزگاکانیان لە ئەستۆ دەگرێت.
رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەردوو هەڵبژاردنی گشتی و تایبەت لە پارێزگاکانی عێراق:
– کەرکووک: 66%
– سەڵاحەددین: 59%
– ئەنبار: 57%
– نەینەوا: 53%
– موسەننا: 45%
– دیالا: 43%
– بەسرە: 43%
– کەربەلا: 40%
– بابل: 40%
– قادسییە: 38%
– واست: 37%
– نەجەف: 32%
– زیقار: 31%
– میسان: 29%
– بەغدا / کەرخ: 32%
– بەغدا / رەسافە: 21%
ژێدەر: کوردستان 24