کوردستانگرنگ

یەکەم کاروانی سێوی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

وابڕیارە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20/12/2023، یەکەم کاروانی سێوی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە زۆربەی وڵاتان بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدۆزێتەوە.

لە مانگی ئاداری ساڵی 2022 دەستپێشخەری هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی کوردستان، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، تیمێکی بەهێز لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەستان بە داڕشتنی نەشەرێگایەک بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەردەوام بۆ کەنداو، ئەمەش بووە هۆی یەکەم هەناردەکردنی هەنار لە کوردستان.

ئەمساڵ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەک هەر درێژەی بە هەناردەکردنی هەنارداوە، بەڵکو پڕۆژەی هەناردەکردنی فراوانتر کردووە، بەوەی پرۆژەکە بەرهەمی دیکەی وەک سێوی بەرواری و هەنگوینیشی گرتەوە، ئەم هەنگاوە جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت دەکاتەوە بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی داهات لە هەمانکاتدا خەت لەسەر بەردەوامی گەشەی ئابووری.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button