بە هۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان کۆمپانیای ” مووڤ” ناتوانێت خواردن بۆ “چاودێری کۆمەڵایتی و چاکسازی ژنان و منداڵان” و “چاودێری کۆمەڵایەتی” و دایەنگەکانی سلێمانی دابین بکات.
ئەمڕۆ (سێ شەممە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە دوو نووسراوێکدا، کۆمپانیای (MOVE- مووڤ) لە شاری سلێمانی هەردوو “چاودێری کۆمەڵایتی و چاکسازی ژنان و منداڵان” و “چاودێری کۆمەڵایەتی” ئاگادارکردۆتەوە لەبەر خەرجنەکردنی شایستەکانیان، کۆمپانیای ناوبراو ناتوانێت خواردنایان بۆ دابین بکات.
لە دوو نووسراوی جیادا ئاماژە بەوەکراوە: “چاودێری کۆمەڵایتی و چاکسازی ژنان و منداڵان” بڕی ١٦٧ ملیۆن دینار و و “چاودێری کۆمەڵایەتی” بە بەڕی ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانییای ” مووڤ” خەرجنەکراوە.
کۆمپانییای “مووڤ” لە لێدوانیکیدا بە لێنزنیوزی ڕاگەیاند: کۆمپانیاکەیان بۆ ١٤ شوێنی چاکسازی و چاودێری کۆمەڵایتی و حەوت دایانگەی حکوومی خواردن دابیندەکەن.
لە درێژەدا ئەوەی بە لێنزنیوز ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارای و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیان بۆ شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکەیان دەربڕیوە و “خەزینەی سلێمانی” چکی بانکی پێداوون، بەڵام، لە ” بانکی ناوەندی سلێمانی” لە بەرنەبوونی پارە، شایستە دارایەکانیان بۆ خەرج ناکریت.
کۆمپانیای “مووڤ” ئەوەشی ڕوونکردەوە، پێشنیارایان بۆ حکوومەت کردووە، ( سەدا٤٠ی) شیاستەکانیان بۆ دابینبرێت. ئەگەرنا (١٦ی ئەیلوولی) ئەم ساڵ ناچاردەبن خزمەتگووزاری خواردن بۆ ئەو شوێنانە ڕاگرن.
جێگەی ئاماژەیە. کۆمپانیای “مووڤ” لە گریبەستێکیدا لەگەڵ حکوومەت دا، لە رێکەوتی ( ١ی١ی ٢٠٠٢٢) خورادن بۆ ١٤ شوێنی چاودێری کۆمەلایتی و چاکسازی هەروەها ٧ دانگەی حکوومەتی ئامادەدەکات. کە بەگشتی ٩٠٠ کەس لە گرێبەستەدا سوودمەند دەبن.
ئامادەکردن- وێنە/