جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل کوژرانی دەیان سەربازی سوپاکەی ڕاگەیاند

لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ سەربازی ئیسرائیل لە پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کوژراون.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان، سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە بە ناوی ڕۆی ئەلیاس تەمەن ٢١ ساڵ کوژراوە.

دوێنێ شەممەش، سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردبوویەوە کە لە پێکدادانەکاندا ١٣ سەربازیان کوژراوە و بەو پێیە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لەمیانی ٢٤ کاتژمێردا گەیشتە ١٤ سەرباز.

لەسەرەتای پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حەماس کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، ٤٨٦ سەرباز کوژراون کە ١٥٣یان دوای هێرشە زەمینییەکە بۆ سەر کەرتی غەززە بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button