
بەپێی ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتى هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 122 هەزار ئۆتۆمبێل لە وڵاتانى دەرەوە هاوردەى هەرێمى کوردستان کراون.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، ڕایگەیاند: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ڕێگەی دەروازە فەرمییەکنی هەرێمی کوردستانەوە، 122 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر هاوردە کراون، کە بەشێک لەو ئۆتۆمبیلانە بردراون بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.”
گوتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە، 900 مۆڵەتی بازرگانی دراوەتە بازرگانان تا ئۆتۆمبێل بە کۆمەڵیک مەرج و ڕێنوێنیى دیارىکراوەوە هاوردە بکەن.”
باسنیوز
Facebook Comments Box



