کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە لەبارەی دەنگە گەورەکەی هەولێر

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا رەتیدەکاتەوە بە درۆن هێرشکرابێتە سەر شاری هەولێر.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان:

ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر.
لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە.

داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکەین، پابەندی بنەماکانی ڕاگەیاندن بن و ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان.

دژەتیرۆری کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button