رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

راگەیێندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت،”په‌لاماردانى پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له‌ سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ره‌تكراوه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات.”

ڕاشیگەیاند: “داوا له‌ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌ين رێكارى جیدى بگرێته‌ به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات. به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يێنێت و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button