ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشە درۆنیەکان

ئەمرۆ دووشەممە 1/1/2024 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لەڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری٢٠٢٣/١٢/٣٠ لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایهن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.
سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە هاوكارو پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
داوا دەكەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن.
دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٠٢٤/١/١