رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هاكان فیدان: پەكەكە و یەكێتی هاوپەیمانن و پێكەوە حكوومەتی هەولێر دەكەنە ئامانج

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ”پەكەكە یەك مەتر خاكی لە توركیا بەدەستەوە نییە، كەچی چەندان ناوچەی عێراقی كۆنتڕۆڵ كردووە“.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆمەتبار دەكات، بەوەی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هەیە و هەروەها بە هەردووكیانەوە دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن و دەیكەنە ئامانج.

فیدان، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ چەند میدیاكارێكی توركیا، باسی لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە كرد، بەتایبەت لەبارەی پەكەكەوە گوتی: “دەزانن كە پەكەكە جیا لە توركیا، حكوومەتی هەولێریش دەكاتە ئامانج.“
فیدان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تۆمەتبار كرد بەوەی هاوپەیمانیی لەگەڵ پەكەكەدا هەیە و “بە هەردووکیانەوە دژی حكوومەتی هەولێرن“، لێرەدا كێشەیەكی گەورە هەیە.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، ئاماژەی دا كە پەكەكە لەناو خاكی توركیا یەك مەتر دووجا خاكی بەدەستەوە نییە، كەچی ئێستا لە عێراق پانتاییەكی گەورەی خاكی خستووەتە ژێر كۆنتڕۆڵ، ئەوەتا ئێستا لە شنگال و مەخموور خاكیان بەدەستە و دابەشی دەكەن.

فیدان دەڵێت: ”سلێمانی، زاخۆ و قەندیل، ئەو ناوچانەیە كە پەكەكە خاكی تێدا داگیر كردووە، واتا پانتایی و گوندەكان كۆنتڕۆڵ دەكات، دەڵێم ئەمە بۆ توركیا هەڕەشە نییە، بەڵام بۆ ئێوە و سەروەریی ئێوە هەڕەشەیە، (مەبەستی عێراق و هەرێمی كوردستانە).“

هەروەها پەكەكە بە “رێكخراوێكی چەكداری بێ كۆنتڕۆڵ” وەسف دەكات، دەشڵێت بە بەغدا و هەولێرمان گوتووە، ئەگەر دەتانەوێت ئێوە چارەسەری پەكەكە بكەن، ئەگەرنا بەیەكەوە دەیكەین، واتە با ئێمە بەردەوام بین لە جەنگ.
دەشڵێت: ”پێمان گوتوون، ئێوە داوا بكەن یان داوا نەكەن، هەڵوێستی توركیا لەو بابەتە روونە، چونكە تاكە هۆكاری بوونی ئێمە لەوێ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكەپە، ئەگەر ئێوەش خاوەندارییەتی بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە بكەن، ئەوكات ئێمەش هیچ هۆكارێكمان نابێت بۆ نیشاندانی نیگەرانییەكان.“

سەرچاوە: باسنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button