
مەفرەزەکانی نوسینگەی چەمچەماڵی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان دەستگیر کرد، کە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 4/1/2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ دزییان لێكراوە و پارەیان لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە گیرفانی هاوڵاتیانی بڕیبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەی دزراودا .
ڕاشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتبار ( ش ، ع ، ب لەدایكبووی 1969 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە پێنج تاوانی دزیكردندا .
Facebook Comments Box



