رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6/1/2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەبێت لەمساڵدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button