خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ” حزبەکەی نەرمی تەواوی نیشانداوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت”
ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە بارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ” حزبەکەی نەرمی تەوای نیشانداوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا خۆیدا ئەنجام بدرێت”. هەروەها خەسرۆ گۆران ئەوەی ڕاگەیاند و وتی” لایەنە سایسییەکانی کوردستان لە میانی چەند کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێڕاق، دواین هەلیان پێدراوە بۆ ئەوەی ڕێککبکەون لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”
هەروەها بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیاد ئەنجامبدرێت و دوانەکەوێت، نەرمی زۆری نیشانداوە.
لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، خەسرۆ گۆران ئاماژەی بەوەدا و وتی ” ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەو پرسە و گەڕانەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوەی لەسەری ڕێکبکەون.