
تا مانگی حوەزەیرانی ئەمساڵ ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من و پرۆسەکە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت.
مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند: لە سنوری پارێزگای هەولێر ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بەشداربوون لە ھەژماری من.
وتیشی: ئێستا (4 ھەزار) فەرمانبەری حکومەت موچەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرن، ئەوانەی بوون به خاوەنی ھەژماری من، دوای دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ھەژماری من، موچەکانیان بەئەلیکترۆنی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: تا مانگی حوەزەیرانی ئەمساڵ ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من و پرۆسەکە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و فەرمانبەران و خانەنشینان دەبنە خاوەن ھەژماری تایبەتی بانکی خۆیان.
لە ئێستادا (50) ئامێری راكێشانی پاره ATM لە ھەولێر ھەیهو ژمارەیان لە زیادبووندایە، هەروەها (5) بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکەو تا ئێستا پرۆسەی دروستکردنی ھەژماری من بەبێ کێشە و ئاستەنگ بەڕێوەدەچێت و بەردەوامیش دەبێت تا ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەخۆ.



