
هێزە چەکدارەکانی یەكێتی بەبێ بڕیاری دادگا و تەنیا لەسەر رادەربڕین، 17 كەسی لە سەلەفییەكان دەستگیر كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیا مەگەزین، كە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارە دەستی كەوتووە، هێزە چەکدارەکانی یەكێتی بە شێوەیەكی نهێنی، هەڵمەتێكی فراوانی ڕەشبگیرییان لە دەڤەری پشدەر دەستپێكردووە و هەوادارانی رەوتی سەلەفی دەستگیر دەکەن.
میدیا مەگەزین زانیویەتی، بەبێ پاساو و بێ هیچ بڕیارێكی دادگا، تەنیا لەسەر ڕادەربڕینی سەلەفییەكان، 17 كەسی سەر بە ڕەوتی سەلەفییان دەستگیر كردووە.
Facebook Comments Box



