رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگوتار

“نێچیرڤان بارزانی (شەهیدانی میحراب) دەلاوێنێتەوە!”

لەکاتێکدا مەراسیمی ڕادەستکردنەوەی ڕووفاتی زیاتر لە ١٧٠ ئەنفالکراوی گەرمیان لە پزیشکی دادی بەغداوە بەڕێوەدەچوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدا بوو.

ئامادەبوون و بەشدارییەکەی سەرۆکی هەرێم لەو ڕێوڕەسمەدا، نەنگییەکی تێدا نەدەبوو، ئەگەر تەنیا دوو دەقیقە بۆ ڕێزگرتن لە خۆی، لە کورد، لە ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کوردستان، بەبێدەنگی لە مەراسیمی ڕادەستکردنەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیاندا بوەستایە.

لەو کاتەدا کە سەرۆکی هەرێم لە بەغدا خەریکی لاواندنەوەی (شەهیدانی میحراب) بوو، ڕووفاتی زیاتر لە ١٧٠ ژن و منداڵی ئەنفالکراو بەبێ بەشداری و ئامادەبوونی نوێنەرایەتی سیاسی هەرێم لە کۆڵ پزیشکی دادی بەغدا کرانەوە.

نابێت ئەوها بێبەها و بێبایەخ مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد و جینۆسایدەکەی بکرێت! هەموو سەرکردایەتی سیاسی هەرێم و لەو ڕۆژەشدا نێچیرڤان بارزانی بەتایبەت شایانی ڕەخنەی جددییە. ئاخر ئەو لە بەغدا بوو دەیتوانی بە ئامادەبوونێکی چەند دەقیقەیی لەو مەراسیمەدا پەیامێکی گەورە بە عێراق و بە دنیایش بدات.

کورد و دەسەڵاتە سیاسییەکەی نموونەیەکی دەگمەن و بێوێنەی مێژوون لە خۆپێشێلکردن، خۆبەکەمبینین و لەخۆکەمکردنەوە.

رۆژنامەنوس: رێبین فەتاح

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button