رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەکبەر حاجی رۆستەم و مەسعود حەیدەر دەکات بۆ کۆچی دوایی هادی کوڕی حاجی رۆستەم.

ئێوارەی رۆژی شەممە (13ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری گەرمیان ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کرد بۆ کۆچی دوایی هادی کوڕی، کە دەکاتە ئامۆزای مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا سەرەخۆشی لەویش کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button