رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نەتەوە یەکگرتووەکان بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی پاسداران بۆ سەر هەولێر دەکات

بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر چەند پۆستێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس لەسەر هێرشە موشەکییەکەى هەولێر بڵاویکردەوەو ئیدانەى هێرشەکەى کرد.

بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە پۆستێکدا نووسیەتى: بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین، کە بەهۆى هێرشەکەوە قوربانى لێکەتەوە.

بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە پۆستێکى تریش نووسیەتى: هێرشەکە لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجامدرابێت پێشێلکردنی سەروەری و یەكێتی خاکی عێراقە و پێویستە بوەستێنرێن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button