رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سێ رۆژ ماتەمینی گشتیى له‌ هه‌ولێر ڕادەگەیەندرێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە مرۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەولێر ڕادەگەیەندرێت.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پارێزگاری هەولێر:

بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان بدات.

جارێکى تر وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەێنین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2024.1.16

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button