![](https://mediamagazine.news/wp-content/uploads/2022/09/fb_img_1662453780179-1-780x470.jpg)
حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوانکەانی ” دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام” ناسراو بە داعش، بەشیوەی دیجیتاڵی ئەرشیفیان دەکات. بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە بەرامبەر کامایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێڕاق ئەنجامدراوون.
حکوومەتی هەرێم بە هاوکاری “یەکەی لێکۆڵینەوەی یونیتاد” کار بۆ بەئەرشیفکردنی ئەو بەڵگەنامانە دەکات کەوا تاوانەکانی ” داعش” دەسەلمینێت. پڕۆژەکە بەسەرپەرشتی “سەنتەری لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان CIGE” و فەرمانگەی “ڕزگارکراو ڕفێندراوانی ئێزدییەکان” و بە هاوکاری “یەکەی لێکۆڵینەوەی یونیتاد” ئەنجامدەدریت.
لە ڕێکەوتی ( 10ی کانوونی دووەمی 2012)، “سەنتەری لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان CIGE” بە هاوکاری نووسینەگی ” یونیتاد” لە پارێزگای دهۆک توانیویانە 9 هەزرا و 801 فایل لەو پڕۆسەیە، ئەرشیفی دیجیتاڵی بکەن.
هەروەها لە فەرمانگەی ” ڕزگاربوانی ئێزیدی” توانیویانە، 3 هەزرا و 543 فایل لە 5هەزار و 393 لاپەڕە کۆبکەنەوە و ئەرشیفی دیجیتاڵی بکەن.
ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە ئەرشیفکردن و دیجیتاڵکردنی ئەو بەڵگەنامانەنەی “داعش” لە خۆدەگرێت، بۆ ئامادەکردنی داوای یاسای لە سەر ئەنجامدەرانی و دادگایکردنیان.
بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ (سێ شەممە 6ی ئایلوولی 2022)، دیندار زێباری، رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاویکەوت بە “کارۆلاین بویسمان” سەرۆکی لێکۆڵینەوە لە ” یونیتا” و ” حاجی بابەکر” بەرپرسی پڕۆژەی بە دیجیتاڵکردن.
پەروەر خۆسناو