کوردستانگرنگ

ئێران هێرش دەکاتە سەر پاکستان و دوو منداڵ کوژران

پاکستان بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و ھێرشە بێبنەمایانە دەکات کە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامـدراون کە بونەتە ھۆی مردنی دوو منداڵی بێتاوان و برینداتبونی سێ کچی دیکە. ئەم دەستدرێژیە بۆ بۆ پاکستان و سەروەی خاکەکەی قابیلی قبوڵ نیە و دەرئەنجامی خراپی دەبێت.
جێی داخە سەرەڕای ھەبونی چەندین کەناڵی پەیوەندی لە نێوان ھەردوو ووڵاتی پاکستان و ئێران ئەم ئەم کردەوە نا یاسایە ئەنجام دراوە. پاکستان بە زووترین کات ناڕەزایی خۆی گەیاندۆتە کاربەدەستانی ئێران لە وەزارەتی دەرەوە لە تاران. ھەروەھا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئێران بانگھێشت کراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەکەمان بۆ ڕاگەیاندن و ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژیە بۆ سەر سەروەری خاکی پاکستان و تاوتوێکردنی دەرئەمجامەکانی لەگەڵ ئێران.
پاکستان ھەمیشە دووپاتی کردۆتەوە تیرۆر بۆ ھەموان مەترسیە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێویستمان بە ھەماھەنگیە، کردەوەیەکی لەم جۆرە لە بەرژەوەندی ووڵاتی دراوسێدا نیە و دەرئەمجامەکانی گورز لە پشت بەیەک بەستن و بڕوا بە یەکبون دەدات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button