لەرۆژێکدا مەسرور بارزانی لەداڤوس لەگەڵ دەیان نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

دوێنێ سێشەممە 16/1/2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەل ژمارەیەک لە راوێژکار و وەزیرانی وڵاتان لە داڤوس، کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی لە داڤوس، تایبەتبوون بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ سەرجەم نێردەری وڵاتان، گفتوگۆی کرد لەبارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهنیان و تەکنەلۆژیادا.
دیدارە و کۆبوونەوەکانی دوێنێی مەسرور بارزانی لە داڤوس، پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و وەزیری دەرەوەی فینلەندا، سەرۆک وەزیرانی ئوردن، وەزیری دارایی بەحرێن، وەزیری وەبەرهێنەرانی سعودیە.